٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣١
Source: Mehrnews
ئەگەر شەڕڤانی کورد بچێنە ڕیزی ئەرتەشی نوێی سووریا

کارناسان دەڵێن ئاوێتەبوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێی سووریا، ئەگەر سەرکەوتوو بێت دەتوانێت پێکهاتەی سەربازی سووریا بگۆڕێت و ببێتە ئەرتەشی بەهێز، قایم و چەند ئێتنیکی.

بە تێپەڕبوونی زیاتر لە دە ساڵ لە شەڕەکانی هێزەکانی هەسەدە لە دژی داعش بە پشتیوانی ئەمریکا، ئێستا ئەو هێزە چەند ئێتنیکی لە سەروبەندی ڕۆڵێکی نوێ لە داهاتووی سووریایە. ئەحمەد شەرع داوای ئاوێتەبوونی تەواوی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریای کردووە، ڕەوتێک کە ئەگەر سەر بگرێت دەتوانێت دەفرایەتی سەربازی و حیرفەیی سووریا سووریا بو شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.

کارناسانی پێیان وایە ڕەوتی ئاوێتەبوونەکە کە هێشتا بەرەوڕووی کێشەی سیاسی و پێکهاتەییە، سەرکەوتوو بچێتە پێشەوە، ئەرتەشی نوێی سووریا دەبێتە ئەرتەشێکی پێشکەوتووتر، پتەوتر و کەرامەتی.

نیشانەکانی نیازپاکی

سەرەتاکانی هەفتەی ڕابردوو، هێزەکانی هەسەدە چەندین ئەسیری سەر بە حکومەتیان کە لە پێکدادانەکان ئەم دواییە دەستگیر کردبوو، ئازاد کرد و لە شاری ڕەققە میوانداری شاندێک لە دیمەشقەوە بوو.

هەسەدە ئەوە وەکوو نیشانەی نیازپاکی وەسف کرد و وتی کە ئامانج لە ئەو کارە، کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و تۆکمە کردنەوەی هیواکان بۆ ئاوێتەبوونی ئاشتیخوازانە لەگەڵ ئەرتەشی نوێی سووریایە.

محەمەد ساڵح، لێکۆڵەری باڵای دامەزراوەیەکی ئەمریکی وتی: ئەو هەوڵە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە نیشانی دەدات کە ئەوانبەدوای ئاوێتە بوونی راستەقینە و یەکسانن، نەک ڕادەست بوون بەڵام ڕوانگەی دیمەشق زیاتر لە خۆبەدەستەوەدان دەچێت.

کێشە لەسەر پێکهاتە و داهاتووی سووریا

شەرع خوازایری پێکهێنانی حکومەتی ناوەندیە لە حاڵێکدا کوردەکانلەسەر سیستەمی لامەرکەرزی، سێکۆلار و چەند ئێتنیکی جەخت دەکەن کە مافی کەمینە ئایینی و ئێتنیکیەکان پارێزراو بێت.

هەروەها هەسەدە داکۆکی دەکات کە هێزەکانی لە چوارچێوەی سێ یەکەی سەربەخۆ لە ئەرتەشی نوێ تێکەڵ ببێت، بەڵام دیمەشق خوازیاری تەڤل بوونیان بە شێوەی تاکەییە.

هەلەکان بۆ دیمەشق

کارناسان پێێان وایە کە ئاوێتەبوونی هەسەدە دەتوانێت هەلی سەربازی دیمەشق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە. ساڵح لە ئەو بارەوە دەڵێت: هەسەدە لە باری پەروەردە، ڕێکوپێکی و جۆراوجۆی ئێتنیکی و ئایینیەوە لەگەڵ هێزەکانی سەربازی سووریا بەراورد ناکرێت. ئەو هێزانە حیرفەیی تر و کارامەترن و دەتوانن کۆەڵەکەی ئەرتەشی نوێی سووریا پێک بهێنن.

مەزڵۆم کۆبانێش لە ئەو بارەوە دەڵێت : هێزەکانی دژە تیرۆری ئێمە دەتوانن دوای ئاوێتە بوون لە هەموو شوێنەکانی سووریا خەریکی چالاکی بن.

کێشەی بەشداری ژنان لە ئەرتەشی نوێ

یەکێک لە پرسە پێچراوەکان لە ڕەتوی ئاوێتەبوون، پێگەی یەکینەکانی پاراستنی ژنانە؛ هێزێک کە سیمبولی بەرخۆدان لە بەرانبەر داعشن و بە بوێریەوە لە بەرگری لە ژنانی ئێزدی و کەمینەکانی دیکە شەڕیان کرد.

لێکۆڵەران پێیان وایە کە ئاوێتەبوون لەبەر نەبوونی پێکهاتەی هاوشێوە لە ئەرتەشی سووریا و جیاوازی فەرهەنگی، دژوار دەبێت و لەوانەیە پاراستنی پێکهاتەی نیوەسەربەخۆی ئەوان لە ناوچە کوردنشینەکان بژاردەیەکی ڕاستبینانەتیر بێت.

گوشاری ناوچەیی و دەرەکی

شەرع کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، نایەوێت دەسەڵات دابنێت. واشنتۆن خوازیاری تۆکمە کردنەوەی حکومەتی ناوەندی و سەقامگیر بوونیەتی.

تورکیاش بە هەستیاریەوە دانوستانەکانی ئاوێتە بوون شوێنگیری دەکات. مێدیاکانی ئەنقەرە ڕاپۆرت دەدەن کە تورکیا نایەوێت لە ئێستادا لەگەڵ هەسەدە بەشەڕدا بێت چونکوو لە ناوخۆی خۆی خەریکی بەرەوپێش بردنی ڕەوتی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەیە.

ئەمریکا و فەڕەنساش کە دژی هەر جۆرە پێکدادانێک لە نێونا دیمەشق و هەسەدەن.

ئەحمەد شەرع لەوانەیە هەندێک خاڵ بدات بەڵام پاراستنی کۆنترۆ٩ڵی حکومەتی ناوەندی هێڵی سووریەتی کەواتە گەییشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی تا ئەمساڵ دژوارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha